AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٣٠ ١٥:٢٦

فوئاد حوسێن رایگەیاند:

زانیاری نوێ لەبارەی هێرشە دڕندانەکەی تورکیا بۆسەر دهۆک ئاشکرا بوو

زانیاری نوێ لەبارەی هێرشە دڕندانەکەی تورکیا بۆسەر دهۆک ئاشکرا بوو

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوەی ورد لەلایەن شارەزایانی سەربازییەوە، دەرکەوت کە هێرشەکە لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە شوێنی رووداوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان دەکەین بەهۆی ئەو رووداوە ئازاربەخشە، ئەمە تاوانێکی گەورە و دوژمنکاریانەی ئاشکرایە بۆسەر گەلی عێراق."

وەزیرى دەرەوەى عێراق ئاشکرای کرد کە تۆپبارانی ئەو شوێنە گەشتیارییە لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراوەو ئەمەش کردەوەیەکى زۆر ترسنۆکانە بووە کە پۆلێک شەهیدو برینداری لێکەوتووەتەوە.

وەزیری دەرەوە عێراق دەڵێت ململانێی نێوان تورکیا و پەکەکە کێشەیەکی نێوخۆییە و هەناردەی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە: "کێشەیەکی روون و ئاشکرا لە تورکیا هەیە لەنێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان. هەردوولا ململانێیەکانیان بۆ نێو خاکی عێراق گواستووەتەوە."

فوئاد حوسێن داوای لە تورکیا کرد سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە خاکی عێراق رابگیرێت و داوای لێبووردن لە گەلی عێراق بکات و قەرەبووی کەسوکاری شەهیدان و برینداران بکاتەوە.

هەروەها ئاشکراشی کرد، وڵاتەکەى سەرجەم رێکارە دیپلۆماسییەکان دەگرێتەبەر بۆ وەستاندنی ئەو ئۆپەراسیۆنانە لەنێو خاکی عێراق و بەرگری لەخۆکردنیش ئەرکێكی یاسایی و بەشێکە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان.

وەزیری دەرەوەى تورکیا روونیکردەوە، حکومەتی تورکیا دەڵێت ئەوان بەرگری لە خۆیان دەکەن ئایا بەرگریکردن لەخۆیان بۆردومانى شوێنى ئارام و کوشتنى خەڵکى مەدەنییە، ئەمە هەرگیز بەرگریکردن نییە لە خۆت نییە.

فوئاد حوسێن وتیشى، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و ململانێی نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان، لە بنەڕەتدا ململانێیەکی نێوخۆییە و هەناردەی کوردستانی عێراق و عێراق کراوە کە ئەمەش دەرئەنجامەکەشی کارەساتە بۆ سەر رۆڵەکانی گەلی عێراق.

News ID 42878

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha